چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی مه‌سره‌فی مه‌شروباتی ئه‌لكۆلی له‌ ئێران

718t
به‌ وته‌ی جێگری سه‌رۆكی “كومیسیۆنی ئاموزش و لێكۆڵینه‌وه‌كانی مه‌جلیس”ی رژیم، رێژه‌ی مه‌سره‌فی مه‌شروباتی ئه‌لكۆلی له‌ ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی زیاتر له‌ ٢٠٠ هه‌زار لیتره‌.به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیسنا”، كاربه‌ده‌ستێكی سازمانی پزیشكی قانونی له‌ مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی رابردوو راگه‌یاندبوو كه‌، له‌ ماوه‌ی ٧ مانگی یه‌كه‌می ساڵی ٩٣، نزیكه‌ی ٥٣ كه‌س به‌ هۆی مه‌سره‌فی زۆری ئه‌لكۆل، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. به‌ هۆی قه‌ده‌غه‌ بوونی فرۆش و مه‌سره‌فی مه‌شروباتی ئه‌لكۆلی له‌ ئێران، به‌كارهێنه‌ران روو ده‌كه‌ن كڕینی نایاسایی یان مه‌سره‌فی مه‌شروباتی ئه‌لكۆلی ده‌ستساز و ئه‌لكۆلی تێبی، كه هیچ ستانداردێكی سڵامه‌تیان تێدا نییه‌.