رۆژی پێنجشه‌ممه كۆمیساریای باڵای رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كاروباری په‌ناخوازان رایگه‌یاند، پێشبینی كراوه كه له ساڵی ٢٠١٥ی زایینی لانیكه‌م ٧٠٠ هه‌زار په‌ناخواز له رێگه‌ی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌وه خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ئوروپا.كومیساریای باڵای رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كاروباری په‌ناخوازان وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م پێشبینییه به‌راوه‌ردی كردووه كه له ساڵی ٢٠١٦یش ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ژماره‌ی پهناخوازانێك كه به‌نیازن له رێگای ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌وه خۆیان بگه‌یننه ئوروپا له‌م رێژه‌یه‌ش زیاتر بێت.