راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له نێو پاركه سه‌ره‌كییه‌كانی شاری ئیلام به ئاشكرایی مه‌وادی موخهدر ده‌فرۆشرێت و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی هاوڵاتیانی لێكه‌وتۆته‌وه.
لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا وردە فرۆشەكانی مه‌وادی موخهدر لە شاری ئیلام، لە نێو پاركی بەناوبانگی “شارەداریی” لە حاڵی هاتوچۆ دان و بە شێوەی ئازادانە و به ئاشكرایی مه‌وادی موخهدر ده‌فرۆشن. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای سكاڵای خه‌ڵك له لای ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌ڵام هێزە ئینتزامی و ئەمنیەتیەكانی رژیم هیچ هەوڵێك بۆ پێش‌گرتن لە فرۆشی ئازادانەی مه‌وادی موخهدر لە نێو پاركە سەرەكیەكانی ئەو شارە ناده‌ن.