چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قاچاغی ئینسان له‌ ئه‌فغانستان

398t

به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی “سازمانی نێوده‌وڵه‌تی كۆچبه‌ریی” له‌ ئه‌فغانستان، هه‌واڵی په‌ره‌سه‌ندنی قاچاخی ئینسان له‌م وڵاته‌ی راگه‌یاند.
به‌ وته‌ی ناوبراو، په‌ره‌سه‌ندنی نائه‌منی و بێكاری له‌ ئه‌فغانستان یه‌كێك له‌گرینگترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قاچاقی ئینسان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به ‌ئه‌ژمار دێت. به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچبه‌ریی له‌ ئه‌فغانستان رایگه‌یاند كه‌ ژماره‌ی قوربانیانی قاچاغی ئینسان له‌ ئه‌فغانستان له‌ ساڵی ٢٠٠٢ی زایینیه‌وه‌ تا ئێستا گه‌یشتۆته‌ ١٣٠٠ كه‌س.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →