چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قوربانیانی رووداوی كار

719
به‌ پێی ئاماری ره‌سمی سازمانی پزیشكی قانونی رژیم، لانیكه‌م ٦٥٧ كرێكار له‌ ماوه‌ی چوار مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به‌ هۆی رووداوی سه‌رچاوه‌گرتوو له شوێنی كار، گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.ئه‌م رێژه‌یه‌ له‌چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو، ٤ له‌سه‌د په‌ره‌یسه‌ندووه‌. به‌ پێی ئاماری پزیشكی قانونی، له‌م ماوه‌یه‌دا ١٠ هه‌زار و ١٠٩ برینداری رووداوی كار سه‌ردانی ناوه‌ندی پزیشكی قانونیان كردووه‌ كه‌ له‌چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو، یه‌ك و ٤ ده‌هۆمی له‌سه‌د گه‌شه‌ی كردووه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ زۆربه‌ی كرێكاران له‌ ترسی ئێخراج كردنیان، پاش بریندار بوونیان سه‌ردانی پزیشكی قانونی ناكه‌ن و هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی ئاماره‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ رووداوی كرێكاری له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار و پزیشكی قانونیه‌وه‌ بڵاو ناكرێنه‌وه‌.