چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قوربانیانی هێرش بۆسه‌ر مه‌راسمی نه‌ورۆزیی خه‌ڵكی كوردستانی سوریه‌

600t
گروپی چاودێر به‌سه‌ر مافی مرۆڤی سوریه‌ رایگه‌یاند: “ژماره‌ی كوژراوانی دوو هێرشی رۆژی جومعه‌ بۆ سه‌ر جه‌ژنی ساڵی نوێی هاوڵاتیان كوردی سوریه‌، بۆ لانیكه‌م ٤٥ كوژراو و زیاتر له‌ ١٢٠ برینداری زیادی كرد.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كاتێك كه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خه‌ڵك سه‌رقاڵی به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمی نه‌ورۆزیی له‌ شاری “حه‌سه‌كه‌” بوون، كه‌سێكی خۆكوژ بۆمبێكی له‌ شوێنه‌كه‌ ته‌قانده‌وه‌. گروپی چاودێر به‌سه‌ر مافی مرۆڤی سوریه‌، داعشی به‌ به‌رپرسی ئه‌م هێرشه‌ ناولێبردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كه‌س یان گروپێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →