له حاڵێكدا كه رێبه‌رانی ١٥٠ وڵاتی جیهان كۆببوونه‌وه تا بۆ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی پله‌ی زه‌وی رێگاچاره‌یه‌ك بدۆزنه‌وه، رێكخراوی جیهانی بێهداشت هه‌واڵی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی سه‌رچاوه‌گرتوو له گه‌رم بوونی گۆی زه‌وی راگه‌یاند.
به پێی راپۆرتی سازمانی جیهانی بێهداشت، ئه‌گه‌ر پله‌ی زه‌وی دانه‌به‌زێت تا ساڵی ٢٠٣٠ به شێوه‌ی مامناوه‌ند هه‌موو ساڵێك ٢٥٠ هه‌زار كه‌س به هۆی نه‌خۆشی سه‌رچاوه‌گرتوو لێ گیانیان له‌ده‌ستده‌ن. به‌وته‌ی سه‌رۆكی تیمی گۆڕانكاری كهشوههوایی و سڵامه‌تی ئه‌م سازمانه، به‌شێكی به‌رچاو له كێشه و گرفته ته‌ندروستییه‌كان كه ئه‌مڕۆكه ده‌ستوپه‌نجه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌رم ده‌كه‌ن، سه‌رچاوه‌گرتوو له گۆڕانكاری ئاو و هه‌وایی و بارودۆخی جه‌وییه. له‌ماوه‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی دواییدا سازمانی بێهداشتی جیهانی رایگه‌یاند، ساڵانه زیاتر له ٣ میلیۆن كه‌س به هۆی كه‌شوهه‌وای ئالوده له جیهان تووشی مه‌رگی زوودڕهس ده‌بن.