چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له ماوه‌ی‌ ئه‌مساڵدا

520y
به پێی‌ دانپێدانانی وه‌زیری ئیتلاعاتی رژیمی كۆماری ئیسلامی، كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ ئێران له‌ ماوه‌ی مانگی ئه‌وه‌ڵی ئه‌مساڵدا، نزیكه‌ی ٥٥ له‌سه‌د چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.
ئه‌م كاربه‌دسته‌ی رژیم، وێڕای هۆشدار سه‌باره‌ت به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ره‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ ئێران، رایگه‌یاندووه‌: ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ زۆر زۆره‌ كه‌‌ ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ ببێته‌ ناڕه‌زایه‌تی سیاسی و ئه‌منیه‌تی. شایانی باسه‌، دانپێدانان به‌م راستییه‌ له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی رژیم، نیشانه‌ی كه‌ش و هه‌وای توندی ناڕه‌زایه‌تی و هه‌روه‌ها مقاومه‌ت و خه‌باتی خه‌ڵك له‌ به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌ سه‌ركوتگه‌رانه‌كانی ئه‌م رژیمه‌ به‌ تایبه‌ت هه‌ژاری و سه‌پاندنی بێكاری به‌سه‌ر كرێكارانی كۆمه‌ڵگایه‌