چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی مه‌ودای چینایه‌تیی له‌ ده‌وڵه‌تی رووحانیی

169w
به‌پێی راپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كانی ناوه‌ندی ئاماری رژیم له‌سه‌ر چۆنێتیی دابه‌ش بوونی داهات، مه‌ودای چینایه‌تیی له‌ سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی رووحانیی قووڵتر بووه‌ته‌وه‌.
به‌ پێی فاكته‌كانی ئه‌م راپۆرته،‌ رێژه‌ی “جێنی” كه‌ یه‌كێك له‌ پێوه‌ره‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنی نایه‌كسانیی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ به‌ ئه‌ژمار دێت، به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م پێوه‌ره‌ یه‌كێك له‌ فاكته‌ره‌ دیاره‌كانی قوولبوونه‌وه‌ی ناعه‌داڵه‌تیی و مه‌ودای چینایه‌تیی له‌م ده‌وڵه‌ته‌ و خراپتربوونی باروودۆخی هه‌ژاریی له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێران به‌ تایبه‌ت له‌ ئاواییه‌كانه‌.