چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی نه‌وت

559t
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری “رۆیتێرز”، نرخی نه‌وت له‌ جه‌ریانی موعامێلاتی پێنجشه‌ممه‌ ٥ی خاكه‌لێوه‌، له‌ بازاڕه‌كانی ئاسیا، لانیكه‌م یه‌ك دۆلار به‌رز بۆته‌وه‌.له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كارناسانیش رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌گه‌ڵ عه‌مه‌لیاتی نیزامی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی له‌ یه‌مه‌ن پێوندی هه‌یه‌. دوابه‌دوای ئه‌م هێرشه‌ ئاسمانیه‌، نرخی نه‌وتی خامی برێنتی ده‌ریای شومال له‌ هه‌ر بۆشكه‌دا گه‌یشته‌ ٥٧ دۆلار و ٩٥ سێنت كه‌ نزیكه‌ی یه‌ك دۆلار و ٥٠ سێنت له‌چاو نرخی ته‌سبیت كراوی پێشوو، به‌رز بۆته‌وه‌.