چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ١٥ له‌سه‌دی ته‌عره‌فه‌ی ئاو

924
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٨ی مانگی ره‌زبه‌ر، “عه‌لی ئه‌سغه‌ر قانع” جێگری به‌رنامه‌ریزی و ته‌وسعه‌ی شیركه‌تی موهه‌ندێسی ئاو و فازڵاوی رژیم، هه‌واڵی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ١٥ له‌سه‌دی ته‌عره‌فه‌ی ئاوی راگه‌یاند.
به‌ وته‌ی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم، ئه‌م رێژه‌ هه‌ڵكشانه‌ كاریگه‌رییه‌كی نه‌بووه‌ و وڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی سه‌نعه‌تی ئاو نییه‌. قائێم مه‌قامی وه‌زاره‌تی وزه‌ی رژیمیش رایگه‌یاندووه‌: ده‌وڵه‌ت ده‌بێت ساڵانه‌ ته‌عره‌فه‌ی ئاو و به‌رق چه‌ندین به‌رابه‌ر زیادی بكات. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٩ی مانگی ره‌زبه‌ر، جێگری وه‌زیری نه‌وتی رژیم له‌ سوخه‌نڕانییه‌كدا سه‌باره‌ت به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی گاز رایگه‌یاند، به‌ پێی په‌سه‌ندكراوی ده‌وڵه‌ت، محاسبه‌ی ته‌عره‌فه‌ گوزاری گاز به‌ شێوه‌یه‌كی پلیكانی داده‌سه‌پێت.