چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ١٥ له‌سه‌دی نرخی كرێی ئوتوبوس له شاری‌ سنه‌

397y (1)
له‌ رێكه‌وتی‌ ١٦ی‌ مانگی جۆزه‌ردانه‌وه‌ كرێی‌ ئوتووبووسی ناو شار تا ١٥ له‌سه‌د به‌رز بۆته‌وه‌ و به‌پێی‌ په‌سند كراوی‌ شوورای‌ شار، ئه‌م نرخه‌ هه‌ر ئێستا به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتووه‌.
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ ڕێكخراوی‌ ئوتووبووسه‌كانی‌ شاره‌داریی‌ سنه‌، باسی‌ له‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ١٥ له‌سه‌دی نرخی‌ كرێی‌ خه‌ته‌كانی‌ نێو شار له‌ سنه‌ كردووه‌ و رایگه‌یاند: به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ كارتی‌ بلیتی‌ ئێلێكترۆنیكی‌، كرێی‌ هه‌ر مه‌سیرێك سه‌د تمه‌ن هه‌رزانتر ده‌بێ‌. شایانی باسه‌، له‌ حاڵی حازردا ١٢٦ ئوتوبوس له‌ ٢٨ شوێنی شاری سنه‌، كاری گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیانیان وه‌ئه‌ستۆیه‌.