چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی ئاواره‌كانی جیهان

182y
به‌ پێی راپۆرتی سازمانی نۆروێژی “چاودێری بارودۆخی ئاواره‌ ناوخۆییه‌كان”، ژماره‌ی ئاواره‌كانی جیهان له‌ چاو ساڵی ٢٠١٤ی زایینی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌یه‌كی ١٤ له‌سه‌دی هه‌بووه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، توندوتیژی و تێكهه‌ڵچوونه‌كان به‌تایبه‌ت له‌ سوریه‌ و ئۆكراین و له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی جیهان ٣٨ میلیون كه‌سی ناچار به‌ به‌جێهێشتنی ماڵ و شاره‌كانیان كردووه‌. به‌وته‌ی سكرتێری گشتی شورای ئاواره‌كانی نۆروێژ، ئه‌مه‌ خراپترین ئامار سه‌باره‌ت به‌ نه‌وه‌یه‌كه‌ كه‌ ناچار بوون ماڵ و وڵاتی خۆیان به‌جێبێڵن.