چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی ئاواره‌كان له‌ ئۆكراین

36
به‌ وته‌ی كومیساریای باڵای ئاواره‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ژماره‌ی هاوڵاتیانی ئۆكراینی كه‌ پاش ده‌ستپێكی شه‌ڕی ناوخۆ له‌ به‌هاری ساڵی ٢٠١٤ی زایینی بۆ وڵاتانی دراوسێ هه‌ڵاتوون، گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ ٩٠٠ هه‌زار كه‌س.به‌ پێی ئه‌م راپۆرتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ یه‌ك میلیۆن و ٣٥٠ هه‌زار ئۆكراینی دیكه ناچار به‌ به‌جێهێشتنی ماڵه‌كانیان بوون و له‌ حاڵی حازردا ئاواره‌ و سه‌رگه‌ردانن. له‌م ژماره‌یه‌ ٨٠٧ هه‌زار كه‌س خانه‌نشین، ١٧١ كه‌س منداڵ و ٥٧ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سیش ناته‌وانن. كومیساریای باڵای ئاواره‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هه‌روه‌ها خوازیاری سه‌رنجدانی زیاتر له‌ كه‌مبودی سه‌رچاوه‌ ماڵییه‌كانی جێی پێویست بۆ یارمه‌تیدان به‌ ئاواره‌ ئۆكراینییه‌كان بوو.