راپۆرته‌كان باس له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی زیندانیانی سیاسی له ده‌وڵه‌تی “حه‌سه‌ن رۆحانی” ده‌كه‌ن.له ماوه‌ی سه‌رۆك كۆماریی حه‌سه‌ن رۆحانی، ژماره‌ی ئێعدام كردنی زیندانیان له ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندووه. هه‌روه‌ها بازداشت و به‌ندكردنی درێژماوه‌ی رۆژنامه‌نووسانی ره‌خنه‌گر، هه‌ڵسووڕاوانی خوێندكاری، هه‌ڵسووڕاوانی مافی ژنان و منداڵان، هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، مه‌ده‌نی و عه‌قیده‌تیش به تووندی درێژه‌ی هه‌بووه. شایانی باسه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێ، بارودۆخی زیندانیانی سیاسی هه‌روا روو له خراپییه، به شێوه‌یه‌ك كه ژماره‌یه‌ك له زیندانیان له مافی موره‌خه‌سی نه‌ورۆزی بێبه‌ش كراون. هه‌روه‌ها گوشار و سه‌ركوت كه به‌ره‌وڕووی زیندانیانی سیاسی ده‌بێته‌وه، له رۆژانی ته‌عتیلی نه‌ورۆزدا، كه‌متر به گوێی خه‌ڵك ده‌گات.