چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی له‌ یه‌مه‌ن

97
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، وێڕای ئاماژه‌ به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی له‌ یه‌مه‌ن، هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له‌ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سی مه‌ده‌نی راگه‌یاند. به‌ پێی راپۆرتی ئه‌م رێكخراوه‌، له‌ كۆتایی مانگی مارسه‌وه‌ به‌ هۆی چڕتربوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی عه‌ره‌بستان بۆسه‌ر یه‌مه‌ن، هه‌روه‌ها زیاتر له‌ ٣ هه‌زار و ٦٠٠ كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون. له‌م راپۆرته‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌، ژماره‌ی ئاواره‌كانی نێوخوی یه‌مه‌ن له‌ یه‌ك میلیۆن كه‌س زیاتره‌ و ژماره‌ی ئاواره‌كان كه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ په‌نایان بردووه‌، گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ ٢٥٠ هه‌زار كه‌س. هه‌روه‌ها زیاتر له‌ ٢١ میلیۆن كه‌س له‌ یه‌مه‌نیش پێویستیان به‌ یارمه‌تی ئینسانیی هه‌یه‌.