چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی هێرش بۆسه‌ر موزه‌ی باردۆ

515t

“رۆیتێرز” له‌ راپۆرتێكدا هه‌واڵی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی هێرشی خوێناوی بۆسه‌ر موزه‌ی “باردۆ” له‌ پێته‌ختی تونێس بۆ ٢١ كه‌س راگه‌یاند.به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی تونێس رایده‌گه‌یه‌نن كه‌، زیاتر له‌ ٤٠ كه‌سیش له‌م هێرشه‌دا‌ بریندار بوون. هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی تونێس له‌ به‌رامبه‌ر موزه‌ی باردۆ، له‌دژی ئه‌م هێرشه‌ و كرده‌وه‌ تروریستییه‌كانی گروپی ئیسلامگه‌را، خۆپیشاندانیان وه‌رێخست. هێرشی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی كه‌سانی چه‌كدار بۆسه‌ر ئه‌م موزه‌یه‌ خوێناویترین هێرش له‌دژی كه‌سانی مه‌ده‌نی له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو له‌ تونێس بووه‌.