چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كانی توركیه‌

504
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ئاماری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كانی توركیه‌ له‌ ئانكارا پێته‌ختی توركیه‌ بۆ سه‌دان كوژراو و بریندار زیادی كرد.
شایانی باسه‌ ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ و له‌ سه‌روبه‌ندی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ به‌ ناوی “ئاشتی بۆ دیمۆكراسی” له‌ ئانكارا روویدا. به‌ وته‌ی وه‌زیری بێهداشتی توركیه‌، له‌ جه‌ریانی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌، ٨٦ كه‌س كوژران و نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌سیش بریندار بوون كه‌ بارودۆخی جه‌سته‌یی ٢٦ كه‌سیان خراپ راگه‌یه‌یه‌ندراوه‌. به‌ پێی هه‌واڵێكی دیكه‌، هه‌ر له‌م رۆژه‌دا هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی ١ی نوامبر له‌ توركیه‌ ئاته‌ش به‌سی كاتیان راگه‌یاند.