چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی نێپاڵ

144y
به‌ پێی راپۆرتی بی بی سی، به هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ ٥ی مانگی گوڵان له‌ وڵاتی نێپاڵ، ژماره‌ی قوربانیان بۆ چوار هه‌زار كوژراو و زیاتر له‌ ٦٥٠٠ بریندار زیادی كردووه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه بۆته‌ هۆی ئاواره‌ بوونی هاوڵاتیان و هه‌زاران كه‌‌ش له‌ شه‌قامه‌كانی شاری كاتماندۆ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. هه‌روه‌ها زۆرێك له‌ ماڵه‌كان له‌ كاتماندۆ به‌ته‌واوه‌تی رووخاون.