چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییان له‌ ئێتیۆپی

به‌ پێی دوایین ئاماری پۆلیسی ئێتیۆپی، ژمارهی قوربانییانی ئاڵۆزییهكانی حهفتهی ڕابردوو كه‌ بهدوای كوژرانی “هاچالوو هۆندێسا” گۆرانیبێژی میللی هاته‌ ئاراوه، بۆ ٢٣٩ كهس بهرزبووهتهوه‌.

به‌ پێی ئهم ڕاپۆرته، پۆلیسی ئێتیوپی رایگەیاندووه، پاش ئەوەی کەسانی نەناسراو تەقەیان لە “هاچالوو هۆندێسا” گۆرانیبێژی میللی کە سەر بە نەتەوەی ئۆرۆمۆیە كه‌ زۆرینەی دانیشتووانی ئێتیوپی سەر بەو نەتەوەیەن کرد، خۆپیشاندانی پڕ توندوتیژی لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی ئهم وڵاته‌ ڕوویداوه‌ و بههۆیه‌ جگه‌ له‌ گیانی لهدهستدانی ١٦٦ كهس به‌ سهدان كهسی دیكهش برینداربوونڕاپۆرتهكان باس لهوه‌ دهكهن كه‌ ئاڵۆزییهكان له‌ ناوچهكانی ئۆرۆمۆ و ئادیس بابا ڕوویداوه‌ و بههۆیهوه‌ ١٥٥ كهسی مهدهنی و ١١ كهس له‌ هێزه‌ ئهمنییهكان كوژراون و ههروهها ١٦٧ كهسیش برینداربوون و ههزار و ٨٤ كهسی دیكهش دهستبهسهر كراون.