چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ توركییه‌ و یونان

به‌ پێی ڕاپۆرتی ههواڵنێریی یۆرۆنیووز، ژمارهی قوربانییانی بوومهلهرزهكهی توركییه‌ و یونان كه‌ ڕۆژی ههینی ڕوویدا، بۆ زیاتر له‌ ٢٠ كهس و سهدان بریندار بهرزبووهتهوه‌.

به‌ پێی ئهم ڕاپۆرته، دوانیوهڕۆی ڕۆژی ههینی كاتژمێر یهك و ٥١ دهقیقه‌ به‌ كاتی مهحهللی، بوومهلهرزهیهك به‌ گوڕی ٧ پلهی ریشتێر لێوارئاوهكانی توركییه‌ و دوورگهی سامۆس له‌ یونانی لهرزاندشایانی باسه، ژمارهی قوربانییانی ئهم بوومهلهرزهیه‌ له‌ توركییه‌ ههتا كاتی داڕشتنی ئهم ههواڵه‌ ٢٢ كهس ڕاگهیهندراوه‌ و زیاتر له‌ ٤١٩ كهسیش برینداربوونههروهها له‌ یونان دوو خوێندكاری تازهلاوی ١٥ و ١٧ ساڵ تهمهن لهكاتی گهڕانهوه‌ له‌ مهدرهسه‌ بههۆی داڕمانی دیواری باڵاخانهیهك گیانیان لهدهستداجێگهی وهبیرهێنانهوهیه، ٢١ ساڵ لهمهوهبهر بوومهلهرزهیهك به‌ گهوهرهی ٧ و ٤ دههۆمی ڕیشتێر له‌ توركییه‌ ڕوویدابوو كه‌ بههۆیهوه‌ ١٧ ههزار كهس گیانیان لهدهستدابوو.