چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و هێزه‌كانی حه‌ماس

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، به‌هۆی توندبوونه‌وه‌ی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كانی حه‌ماس و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، پتر له‌ ١٠٠ كه‌س له‌ كه‌رتی غه‌زه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزه‌كانی حه‌ماس ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌ مووشه‌كێك به‌ بۆردی ٢٥٠ كیلۆمیتره‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی “رامون” له‌ باكووری ئیسرائیلیان كردووه‌ته‌ ئامانج و ده‌ورووبه‌ری ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یان پێكاوه‌به‌ وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ناوخۆیی غه‌زه‌، ژماره‌ی كوژراوه‌كان له‌م ناوچه‌یه‌ لانیكه‌م گه‌یشتووه‌ته‌ ١٠٣ كه‌س كه‌ ٢٧ كه‌سیان منداڵ بوونهه‌روه‌ها پتر له‌ ٩٠٠ كه‌سیش به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ بریندار بوون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →