چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی هه‌ژاران له‌ جیهان

300y
سێ سازمانی سه‌ربه‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٦ی مانگی جۆزه‌ردان، راپۆرتی ساڵانه‌ی هه‌ژاره‌كانیان له‌ جیهان بڵاو كرده‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته،‌ ژماره‌ی هه‌ژاره‌كان له‌ جیهان زیاتر له‌ ٨٠٠ میلیۆن كه‌سه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٤ دا ژماره‌ی برسییه‌كانی جیهان نزیكه‌ی ٨٠٥ میلیۆن كه‌س بووه‌. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ژماره‌ی هه‌ژارانی جیهان له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م، زیاتر له‌ یه‌ك میلیارد كه‌س بووه‌ و زۆرترین ژماره‌ی هه‌ژارانی جیهان له‌ ئاسیا و ئافریقا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. “بێربێل دیكمه‌ن” ره‌ئیسی به‌رنامه‌ی یارمه‌تیدان بۆ خه‌بات له‌گه‌ڵ برسیه‌تی له‌ جیهان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ره‌وتی ١٠ ساڵی رابردوو هه‌روا درێژه‌ی هه‌بێت، تا ٦٠ ساڵی دیكه‌ش برسیه‌تی كۆتایی پێنایه‌ت.