چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی ژنان به‌ هۆی نه‌خۆشی قه‌لبی و عروقی

136q

سه‌رۆكی

ایداداره‌ی ته‌ندروستی ژنان و میانساڵانی ئێرانی، نه‌خۆشی قه‌لبی و عروقی به‌ گرینگترین هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ژنانی نێوان ٣٠ تا ٧٠ ساڵ ته‌مه‌ن ناولێبرد.
ناوبراو به‌ راگه‌یاندنی ئه‌وه‌یكه‌ نزیكه‌ی نیوه‌یه‌ك له‌ ژنانی ئێران “كه‌م جووڵه‌” و تووشی نه‌خۆشی چاقین، جه‌ختی كرده‌وه‌: “نه‌خۆشی قه‌لبی و عروقی و به‌ تایبه‌ت نه‌خۆشی “كرۆنێر”، یه‌كه‌مین هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی زووتر له‌ كاتی خۆی ژنانه‌. زۆرێك له‌ ژنانی ئێران له‌ كه‌مبوونی ویتامینی “دی” ره‌نج ده‌به‌ن. ویتامینی دی بۆ ته‌زمین كردنی ته‌ندروستی ئێسك، عه‌زۆلات و پێشگیری له‌ تووش بوون به‌ نه‌خۆشی فشارخوێنی سه‌ره‌وه‌ پێویسته‌.