چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی په‌ناخوازان له‌ ده‌ریای ئێژه‌

601
به‌ پێی راپۆرتی یۆرۆنیوز، وه‌رگه‌ڕانی دوو به‌له‌می هه‌ڵگری په‌ناخوازان له‌ نزیك كه‌ناره‌كانی یونان له‌ ده‌ریای ئێژه‌، گیان له‌ده‌ستدانی ١٣ په‌ناخوازی دیكه‌ له‌وانه‌ شه‌ش منداڵی لێكه‌وته‌وه‌.
یه‌كه‌م رووداو له‌ نزیك جه‌زیره‌ی “ساموس” روویدا كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ١١ په‌ناخواز له‌وانه‌ چوار منداڵی ساوا و دوو منداڵی بچوكی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا. له‌ رووداوێكی دیكه‌دا، به‌له‌مێكی یه‌كیه‌تی ئوروپا كه‌ له‌ حاڵی گه‌شت لێدان له‌ نزیك كه‌ناره‌كانی یونان بوو، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ته‌رمی دوو په‌ناخوازی دیكه‌ی له‌ ده‌ریا هێنایه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ر له‌م رۆژه‌دا، دانیشتووانی جه‌زیره‌ی “لیسبۆس” ته‌رمی هه‌شت په‌ناخواز كه‌ شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا به‌ره‌و كه‌ناره‌كانیانی هێنابوو، دۆزیه‌وه‌. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا لانیكه‌م ٥٩ په‌ناخواز كه‌ هه‌وڵیان دا له‌ كه‌ناره‌كانی توركیه‌ خۆیان بگه‌یه‌نه‌ جه‌زیره‌كانی یونان، له‌ ده‌ریای ئێژه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.