چوونه‌سه‌ره‌وی ئاماری بێكاری له‌ ئۆستانه‌كانی ئێران

382
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ته‌سنیم”، تاوتوێ كردنی ئاماری ئۆستانه‌كان له‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا نیشان ده‌دات، بارودۆخی بێكاری له‌ ١٥ ئۆستانی ئێران خراپتر و ناله‌بارتر له‌ پێشوو بووه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، تاوتوێ ئاماره‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ بێكاری له ئۆستانه‌كان له‌ مه‌ودای ساڵی ٩٢ تا كۆتایی ساڵی ٩٣ كه‌ سه‌ره‌تای دوو ساڵ هاتنه‌سه‌ر كاری ده‌وڵه‌تی ته‌دبیر و ئۆمید بووه‌، نیشان ده‌دات: بارودۆخی بێكاری له‌ ١٥ ئۆستان خراپتر و نرخی بێكاری له‌ ناوچه‌گه‌لێك په‌ره‌یسه‌ندووه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ پێشتر وه‌زیری كاری رژیم رایگه‌یاندبوو: “له‌ ساڵی رابردوودا ٦٠٠ هه‌زار شۆغڵی نوێ له‌ وڵات پێكهات، به‌ڵام ٢٠٠ هه‌زار شۆغڵیش كه‌ بوون، له‌نێوچوون”.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →