چوونه‌سه‌روه‌ی چه‌ند پیشه‌یی له‌ بازاڕی كاری ئێران

122
هه‌واڵنێری حكومه‌تی “مێهر” له‌سه‌ر زاری وه‌زاره‌تی كاری رژیم رایگه‌یاند، زیاتر له‌ ٤٠٠ هه‌زار كه‌س له‌ كه‌سانی شاغڵ له‌ ئێران له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژدا له‌ حاڵی كار كردن دان و زیاتر له‌ دوو شۆغڵیان هه‌یه‌.وه‌زاره‌تی كاری رژیم له‌م راپۆرته‌دا، وێڕای دانپێدانان به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی چه‌ند شۆغڵه ‌بوون، هه‌واڵی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دیارده‌یه‌ی له‌ بازاڕی كار راگه‌یاند. ١٥ له‌سه‌دی چه‌ند شۆغڵه‌كان، پیشه‌ی‌ سه‌ره‌كیان حقوق بگیری له‌ به‌شی گشتییه‌ و ١٩ و ٤ ده‌هۆمی له‌سه‌دیان حقوق بگیری به‌شی خسوسین و ٦٥ و ٦ ده‌هۆمی له‌سه‌دیان له‌ باقی به‌شه‌كاندا كار ده‌كه‌ن. ئه‌م راپۆرته‌ هه‌روا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ به‌ هۆكارگه‌لێك له‌وانه‌ كێشه‌ی ئابووری و هه‌ژاریی، دابه‌زینی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوغڵی، ناچار بوون كه‌ رووبكنه‌ چه‌ندین شوغڵ.