چوونه‌سه‌رێی خه‌رجیی بنه‌ماڵه‌كان له‌ تاران

158w
ماڵپه‌ڕی “تابناك”ی سه‌ر به‌ رژیم له‌ سه‌ر زاری یه‌كێك له‌ كارناسانی ئابووریی ناوخۆ راپۆرتی دا كه‌ خه‌رجیی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ٤ كه‌سیی له‌ تاران بڕی زیاد له‌ ٣ میلیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌نه‌.
غۆڵامڕه‌زا كیامێهر، كارناسی ئابووریی دانی به‌وه‌ داده‌نێت كه‌ به‌ سه‌ره‌نجدان به‌ باروودۆخی ئێستا و گرانی كالا و خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ تاران، بنه‌ماڵه‌یه‌ك كه‌ له‌ خوار ٣ میلیۆن ٥٠٠هه‌زار تمه‌ن داهاتی هه‌بێ، حیسابی ژێر خه‌تی فه‌قری بۆ ده‌كرێت. ناوبراو وتیشی، چوونه‌سه‌رێی نرخه‌كان له‌ ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا بووه‌ته‌ هۆی هاتنه‌خوارێی هێزی كڕینیی بنه‌ماڵه‌كان، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ داهاتی بنه‌ماڵه‌یه‌ك به‌شی تێچووه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ناكات. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ شوڕای باڵای كاری رژیم لانیكه‌می هه‌قده‌ستی كرێكاران بۆ‌ ساڵی ٩٥ی، ٨١١هه‌زار تمه‌ن راگه‌یاند‌.