چوونە سەرێی ژوماری گیان لە دەست دان بە ویروسی کۆڕۆنا

ژوماری گیان لە دەست دان بە نەخۆشی کۆرۆنا لە 3 میلیون کەس تێپەڕیوەئەم ژومارە تەواوی ئەو کەسانە کە لە سەرەتای بڵاو بوونەوەی ویروسەکە لە دێسامبری ساڵی 2019 گیانیان لە دەست داوە، لە خۆدەگرێویرووسی کۆرۆنا هەرچەند بە پانتایی دنیا بڵاو بووەتەوە، بەڵام لە هەموو وڵاتەکان یەکسان نییەلەو وڵاتانە کە خزمەتگوزارییە پزشکییەکان لە ئەستۆی دەوڵەتەو ژیانی ئینسان بایەخی زیاتری هەیە، ڕادەی تووش بوان و ژوماری قوربانیان کەمترەلە وڵاتەکانی وێتنام، نیوزیلەند و کوبا کەمترین ڕادەی تووشبوو و گیانلەدەستچوو تۆمار کراوەلە ئیسڕائیل بە دوای کوتانی واکسەنی کۆرۆنا و بڵاو کردنەوەی لە ئاستی هەموو کۆمەڵگا، پەتاکە داکشانی بە خۆیەوە بینیوەلە بەرانبەر دا لە وڵاتەکانی هێندوستان، ئێران و عێراق و چەند وڵاتی دیکەش، نەخۆشییەکە بە هۆکاری کەمتەرخەمی و بایەخنەدانی کاربەدەستان و دەوڵەت هەڵکشانی بووەله‌ ئێران به‌ هۆی درۆنانه‌وه‌ و نهێن كاری ڕژیم، ئامارێكی  ورد سه‌باره‌ت به‌ تووشبوان و قۆربانیانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌به‌رده‌سته‌ نییه.‌ شایانی باسه‌، ئێران له‌ ناو وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا به‌رزترین ئاماری تووشبوان و قوربانیانی كۆرۆنای هه‌یه‌‌.