چوڵكردنی زیاتر له‌ ٣٠ هه‌زار ئاوایی له‌ ئێران

233
به‌ پێی دانپێدانانی “راوێژكاری گه‌شه‌ی ئاواییه‌كانی ناوه‌ندی سه‌رۆك كۆماریی له‌ ناوچه‌ بێبه‌ش كراوه‌كان”، له‌ ٩٢ هه‌زار ئاوایی وڵات، زیاتر له‌ ٣٠ هه‌زار ئاوایی چۆڵ كراون.شایانی باسه، هه‌ژاریی و مه‌حرومیه‌ت له‌ كه‌مترین پێدوایستیه‌كانی سه‌ره‌تایی و ریفاهی وه‌كوو ئاوی خواردنه‌وه‌، بێهداشت و چیتر، بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ هه‌ر رۆژه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی ئاواییه‌كان، به‌ره‌و حاشیه‌ی شاره‌كان كۆچ بكه‌ن.‌