چڕبوونه‌وه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراین

231
كاربه‌ده‌ستانی ئۆكراینی، هێزه‌كانی لایه‌نگری روسیه له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌یان به‌ به‌ڕێوه‌بردنی قورسترین هێرشی نیزامی بۆسه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی ده‌وڵه‌ت له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو تومه‌تبار كردووه‌.دوابه‌دوای چڕتربوونه‌وه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان، كاربه‌ده‌ستانی ئۆكراین خوازیاری وتووێژی به‌په‌له‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه‌، ئاڵمان و روسیه‌ بوون. تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراین، رۆژێك دوای ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ پاركینگی هۆتێلێك له‌ دۆنێتسك شوێنی چاودێرانی رێكخراوی ئه‌منیه‌ت و هاوكاری ئوروپا، ده‌ستیپێكرد. هه‌روه‌ها سێ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌ ئاكامی گولله‌بارانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا. زۆربه‌ی قوربانیانی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراین كه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ شه‌ش هه‌زار و ٨٠٠ كه‌س راگه‌یه‌ندراوه‌، هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوون.