چڕبوونه‌وه‌ی هێرشی ئاسمانی روسیه‌ له‌ سوریه‌

481
به‌ وته‌ی كاربه‌ده‌ستێكی نیزامی روسیه‌، هێرشی ئاسمانی روسیه‌ بۆسه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی نه‌یارانی چه‌كدرای به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری سوریه‌ چڕتر ده‌بێته‌وه‌.
كاربه‌ده‌ستێكی پایه‌به‌رزی نیزامی روسیه‌ رایگه‌یاند، شه‌ڕی هێزه‌كانی ئاسمانی ئه‌م وڵاته‌ ٦٠ په‌روازی عه‌مه‌لیاتی له ماوه‌ی‌ ٧٢ سه‌عاتی رابردوودا له‌ سوریه‌ ئه‌نجام داوه‌. ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی ئه‌رته‌شی روسیه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌، نه‌ ته‌نیا هێرشی ئاسمانی درێژه‌ هه‌یه‌، به‌لكوو ئه‌م هێرشانه‌ توندتر ده‌بنه‌وه‌. به‌ پێی راپۆرتی رۆیتێرز، فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی روسیه‌ سه‌ره‌ڕای بنكه‌ و باره‌گاكانی داعش، بنكه‌ و باره‌گاكانی گروپی نه‌یاری حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌دیشیان كردۆته‌ ئامانج. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌ ده‌ستپێكی هێرشی روسیه‌وه‌ بۆسه‌ر سوریه،‌ لانیكه‌م ٣٩ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.