چڕتربوونه‌وه‌ی به‌رخوردی توندوتیژانه‌ له‌دژی په‌ناخوازان له‌ به‌نده‌ری كاله‌

69 (1)
وڵاتی “فه‌رانسه‌ و بریتانیا” رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ كرده‌وه‌كانی پێشگیرانه‌ بۆ به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ په‌ناخوازان له‌ “به‌نده‌ری كاله‌”، زیاتر ده‌كه‌نه‌وه‌.دوابه‌دوای مانگرتنی هه‌فته‌ی رابردوو له‌ به‌نده‌ری كاله‌ له‌ شومالی فه‌رانسه‌، هاتووچۆی ئۆتۆمۆبیله‌كانی بارهه‌ڵگر، بۆته‌وه‌ حاڵه‌تی ئاسایی. په‌ناخوازان هه‌روا هه‌وڵده‌ده‌ن تا له‌گه‌ڵ ئه‌م ئۆتۆمۆبیله‌ بار هه‌ڵگرانه‌، خۆیان بگه‌یننه‌ وڵاتی ئینگلستان. مه‌ئموورانی پۆلیسیش به‌ كۆنتڕۆڵی توندی ئه‌م ئۆتۆمۆبیلانه‌، پێشگیری له‌ گواستنه‌وه‌ی په‌ناخوازان ده‌كه‌ن. رۆژی پێنجشه‌ممه‌ وه‌زیری بریتانیا كه‌ سه‌ردانی “پاریس”ی كردبوو رایگه‌یاند: ” له‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه،‌ رێكه‌وتوین كه‌ بۆ گراندنه‌وه‌ی ئه‌م كۆچبه‌رانه‌ به‌ره‌و‌ وڵاته‌كانیان، هه‌وڵێكی زیاتر بده‌ین. به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌م سه‌فه‌ره‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن، ده‌بێ بزانن كه‌ له‌ ئوروپا، هیچ جێگایه‌كیان بۆ مانه‌وه‌ نییه.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →