لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، خۆڵبارین لە ئۆستانه‌كانی کوردستان بە هاتنی با، چڕتر بۆته‌وه و ژیانی هاوڵاتیانی به شێوه‌یه‌كی جیدی خستۆته مه‌ترسیه‌وه.به پێی ئه‌م راپۆرته، روودانی ئەو دیاردەیە لە ئۆستانه‌كانی ئیلام، ورمێ، سنە و کرماشان گه‌یشتۆته ئاستی هێڵی سوور و مەترسی جیددی بۆسه‌ر ژیانی هاوڵاتیانی ئەو ئۆستانانه دروست كردووه. هه‌روه‌ها دیارده‌ی خۆڵبارین له زۆربه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران، كاره‌ساتی ئینسانی به‌شوێنه‌وه ده‌بێت. شایانی باسه، بارودۆخی ناله‌باری كه‌ش و هه‌وا و خۆڵبارین مه‌ترسییه‌كی زۆر جیدی بۆسه‌ر سڵامه‌تی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه و زۆربه‌ی دانیشتووانی ئه‌م شارانه دروست كردووه و ره‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی كردووه، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی رژیم تا ئێستا هیچ هه‌وڵێكیان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌نجام نه‌داوه.