به پێی راپۆرتی “رۆێتێرز”، رژیمی ئیسرائێل له ساڵی رابردووه، ساختی شه‌هره‌كه یه‌هوودی نشینهكانیان له لێواری رۆژئاوای “روباری ئۆردۆن” به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد كردووه.
رێكخراوی غێره ده‌وڵه‌تی به‌رگری له مافی مرۆڤی ئیسراییل له راپۆرتێكی تازه‌دا، وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه وتوویه‌تی كه ساڵی ٢٠١٤ بۆ ئیسراییل به دروست كردنی ٣ هه‌زار و ١٠٠ ئاپارتمانی مهسكونی ده‌ستیپێكردووه كه له چاو ساڵی رابردوو، ٤٠ له‌سه‌د چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه. شایانی باسه، له ده‌ستپێكی ده‌وری سێهه‌می سه‌رۆك وه‌زیریی “بێنیامین نتانیاهوو” له مانگی مه‌ی ٢٠١٣، سه‌رجه‌م زیاتر له ١٠ هه‌زار ئاپارتمان له ٤١ شههرهكدا ساز كراوه.