چڕتربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی بێكاری له‌ هه‌ندێك له‌ شاره‌كانی ئێران

493y
جێگری وه‌زیری ناوخۆی رژیم، هه‌واڵی‌ چڕتربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی بێكاری له‌ ١١ شاری ئێرانی راگه‌یاند.
به‌ وته‌ی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم، ١١ شار له‌ ئۆستانه‌كانی “لۆرستان، كرماشان، به‌شێك له‌ كرمان و سیستان و به‌لوچێستان بێكاری ٤٠ له‌سه‌ده‌. شایانی باسه‌، له‌ كاتی هاتنه‌سه‌ر كاری ده‌وڵه‌تی “حه‌سه‌ن رۆحانی”، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رۆژ له‌دوای رۆژی بێكاری، یه‌كێك له‌ كێشه‌ و گرفته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێرانه‌. به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “مێهر”، له‌ ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌مدا لانیكه‌م ٣٠٠ هه‌زار پیشه‌ له‌ناوچووه‌.