چڕتربوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ له‌دژی كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانی

380y
له‌ درێژه‌ی چڕتربوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ له‌دژی كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانی له‌ ئێران، راپۆرته‌كان باس‌ له‌ سنووردانانی خه‌ده‌ماتی پۆستی له‌لایه‌ن رژیمه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م كۆچبه‌رانه‌ ده‌كه‌ن.
راپۆرته‌كان له‌م بواره‌دا باس له‌ بوونی یاسایه‌ك سه‌باره‌ت به‌ قه‌ده‌غه‌ كردنی خه‌ده‌ماتی پۆستی بۆ كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانی له‌ ئێران ده‌كه‌ن. راپۆرته‌كان سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانی نیشان ده‌ده‌ن كه‌ بارودۆخی ئه‌وان له‌ ده‌وره‌ی سه‌رۆك كۆماریی “حه‌سه‌ن رۆحانی” زیاتر له‌ رابردوو خراپتر و ناله‌بارتر بووه‌.