ئاكامه‌كانی لێكۆڵینهوهیهكله بابه‌ت خهسارپێگهیشتوویی ژنان و پیاوان له به‌رامبه‌ر هه‌ژاری نیشان ده‌دات كه ژنان له ئێران رۆژ به رۆژ هه‌ژارتر ده‌بن.
به وته‌ی ئوستادێكی دانیشگا، ئاكامی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه كه خه‌سار پێگه‌یشتوویی ژنان و پیاوان له به‌رامبه‌ر هه‌ژای له نێوان ساڵه‌كانی ١٣٦٣ تا ١٣٩٢ تاوتوێ كردووه، نیشان ده‌دات كه هه‌ژاری ژنان له ئێران، هه‌روا ره‌وتێكی روو به سه‌ره‌وه‌ی هه‌بووه و ئه‌وان به هۆی بێبه‌ش بوون و هه‌ڵاواردنێكی به‌چه‌ند قات زۆرتر كه له لایه‌ن یاساكانی رژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه، رۆژ به رۆژ هه‌ژارتر ده‌بن.