چڕتربوونه‌وه‌ی گوشاره‌كانی غه‌رب له‌دژی روسیه‌

391t

به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری ئاڵمان”، ده‌وڵه‌ته‌كانی ئامریكا و ئینگلیس به‌نیازن دوابه‌دوای چڕتربوونه‌وه‌ی قه‌یران له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراین، گوشارێكی زۆرتر بخاته‌ سه‌ر روسیه‌.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئامریكا و ئینگلیس، رۆژی شه‌ممه‌ له‌ له‌نده‌ن سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری گوشار له‌سه‌ر روسیه‌، راوێژیان كرد. یه‌كێك له‌ نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئامریكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌رپرسانی دوو وڵات به‌نیازن به‌ كرده‌وه‌كانی روسیه،‌ كاردانه‌وه‌ نیشان بده‌ن. ئه‌گه‌ر توندوتیژی له‌ ئوكراین درێژه‌ بكێشێت، روسیه‌ به‌ره‌وڕووی كرده‌وه‌گه‌لێكی زۆرتر ده‌بێته‌وه‌.