نایێب رئیس پۆلیسی ئێماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، كۆماری ئیسلامیی به پشتیوانی حهوسیهكان ده‌زانێت و هوشداری دا كه له ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له یه‌مه‌ن هه‌ڵسۆكه‌وتی له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌كانی دانیشتووی ئه‌م وڵاته ده‌گوڕدرێت.به هۆی په‌ره‌سه‌ندنی قه‌یرانی یه‌مه‌ن و هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته كه ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی یه‌كێك له به‌شداربووانیه‌تی، بارودۆخی ئێرانیه‌كانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته‌ش كه‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه. ده‌وڵه‌تی ئیمارات هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه كه، هه‌ڵسۆكه‌وتی له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌كان ده‌گۆڕدرێت.