چڕتربوونه‌وه‌ی گوشار له‌دژی زیندانیانی مهاباد

257y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی رابردووی شاری “مهاباد”، گوشار بۆ سه‌ر زیندانیانی زیندانی مهاباد به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌سه‌ندووه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی رابردووی شاری مهاباد، سه‌ردانی هه‌فتانه‌ی زیندانیان به‌ شێوه‌ی ته‌علیق ده‌رهاتووه‌ و پێوه‌ندی ته‌له‌فونی زیندانیانیش راگیراوه‌. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی زیندان، ده‌ستیان دایه‌ پشكنینی به‌نده‌كان و لێپرسینه‌وه‌یان له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ زیندانیانی سیاسی ئه‌م زیندانه‌ كردووه‌ و كۆنتڕۆڵ و حزووری مه‌ئموورانی زیندان له‌ نێو به‌نده‌كاندا په‌ره‌سه‌ندووه‌. شایانی باسه‌، له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا پاش خۆكوژی “فریناز خوسراوانی”، شاری مهاباد گۆرپانی ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بووه‌ كه‌ تێكهه‌ڵچوونی نێوان مه‌ئموورانی رژیم و بازداشت و بریندار بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ خۆپیشاندارانی لێكه‌وته‌وه‌.