چڕتربوونه‌وه‌ی گوشار له‌دژی كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانی له‌ ئێران

141y
به‌ وته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی رژیم، له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا ٣ میلیۆن كۆچبه‌ری ئه‌فغانستانی ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ ئێران ده‌ركراون.وه‌زاره‌تی ناوخۆی رژیم له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاندووه‌: “له‌ ئێران به‌ شێوه‌ی ره‌سمی، یه‌ك میلیون و نیو كۆچبه‌ری ئه‌فغانستانی هه‌یه‌ و نزیكه‌ی یه‌ك میلیۆن كه‌سیش كاری نایاسایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ته‌نیا له‌ ساڵی ١٣٩٣دا، نزیكه‌ی ٣٠٠ هه‌زار كه‌س له‌وانه‌ی كه‌ به‌ شێوه‌ی نایاسایی له‌ ئێران بوون، له‌ لایه‌ن هێزی ئینتزامی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ وڵات ئیخراج كراون.” ئه‌مه‌ له‌ حالێكدایه‌ كه‌ كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانی ته‌نیا له‌ ١٤ ئۆستانی ئێران مافی نیشته‌جێبوون و دانیشتنیان هه‌یه‌. شایانی باسه‌، قه‌ده‌غه‌ كردنی كاری كۆچبه‌ران، ئیخراجی كرێكارانی ئه‌فغانستانی له‌سه‌ركار، نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان، سه‌پاندنی بارودۆخی دژه‌ كرێكاری و دژه‌ ئینسانی له‌سه‌ر كرێكارانی شاغڵ، بێبه‌ش بوونی ئه‌م خه‌ڵكه‌ له‌ بیمه‌ی خه‌ده‌ماتی بێهداشتی و ده‌رمانی و قه‌ده‌غه‌ كردنی خوێندنی منداڵه‌كانیان، به‌شێك له‌ سیاسه‌ته‌كانی هه‌میشه‌یی رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌دژی كرێكاران و كۆچبه‌رانی ئه‌فغانستانی و بنه‌ماڵه‌كانیانه‌.