“یۆرۆنیوز” له راپۆرتێكدا، هه‌واڵی چڕتربوونه‌وه‌ی رێوشوێنی تازه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانی سربستان، ئاڵمان و ئۆتریش بۆ پێشگیری له ورودی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران به ئوروپای راگه‌یاندووه.
له‌م راستایه‌دا، ده‌وڵه‌تی سربستان له‌م دواییانه‌دا، یهگانهكانی ژاندارمێری به‌ره‌و سنووری هاوبه‌شی ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ مه‌جارستان ناردووه. “ئاڵمان و ئۆتریش”یش بۆ پێشگیری له هاتنی ئه‌م په‌نابه‌رانه بۆ سنووره‌كانیان، رێوشوێنێكی تازه‌یان له‌به‌رچاو گرتووه. هه‌رله‌م حاڵه‌دا به پێی لایحه‌یه‌كی تازه كه ده‌وڵه‌تی سوئیس پێشنیاری كردووه، په‌نابه‌رایه‌تی بۆ ئه‌م وڵاته مهحدودتر ده‌بێته‌وه.