رۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌رانسه رایگه‌یاند كه فرۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌م وڵاته نیوه‌شه‌وی رابردوو هێرشیان كردۆته سه‌ر شاری “ره‌قه” ناوه‌ندی جێگیر بوونی هێزه‌كانی داعش.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌رانسه، له جه‌ریانی هێرشی ئاسمانی نوێ فه‌رانسه بۆسه‌ر ناوه‌ندێكی فه‌رمانده‌هی و ناوه‌ندێكی ئاموزشیی گروپی حكومه‌تی ئیسلامی له‌ناوبران. ئه‌مه دووهه‌مین هێرشی ئاسمانی فه‌رانسه بۆسه‌ر ناوه‌ندێكی گروپی داعش دوای هێرشی مه‌رگباری ئه‌م گروپه له پاریسه. له‌م هێرشانه ١٣٢ كه‌س كوژران. وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌رانسه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ١٠ فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌و وڵاته له جه‌ریانی هێرش بۆسه‌ر شاری ره‌قه به‌شدار بوون.