به پێی راپۆرتی كانونی داكۆكیكارانی مافی كرێكار، هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری به‌ندكراو “محه‌ممه‌د جه‌ڕاحی” له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا له زیندانی ته‌ورێز باسی له ئه‌زیه‌ت و ئازار و چڕتر كردنه‌وه‌ی گوشار له‌دژی خۆی له زیندان كرد.
به وته‌ی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه، ماوه‌یه‌كی زۆره كه ناوبراو له به‌ندی ناسراو به “مێتادۆن” واته به‌ندی زیندانیانی موعتاد راده‌گیردرێت. محه‌ممه‌د جه‌ڕاحی سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ كردنی پێنج ساڵ زیندان، تا ئێستا هیچ مهرهخهسییهكی پێنه‌دراوه. ناوبراو هه‌روه‌ها به هۆی گوشاری زۆر تووشی نه‌خۆشی بێ خه‌وی بووه. ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه به پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌یكه ئه‌م گوشارانه نابێته هۆی ئه‌وه‌یكه واز له دیفاع له مافی زه‌حمه‌تكێشان بێنێت، پێداگری له‌سه‌ر خۆڕاگری خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌م مهحدودیهتانه كرد.