چڕتر بوونه‌وه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریه‌

 

412t

تێكهه‌ڵچوونه‌كانی گروپی داعش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی “یه‌. په‌. گه‌” ناسراو به‌ یه‌كێنه‌كانی پاراستی گه‌ل له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریه‌ چڕتر بۆته‌وه‌.
هێزه‌كانی “یه‌. په‌. گه‌” رایانگه‌یاندووه‌، زیاتر له‌ سه‌د كه‌س له‌ هێزه‌كانی داعش له‌م ناوچه‌یه‌یان كوشتووه‌ و بنكه‌ و باره‌گاكانی ئه‌وانیان له‌ “حه‌سه‌كه‌” تێكشكاندووه‌، هه‌روه‌ها توانیویانه‌ نزیكه‌ی ٧٠ ئاوایی له‌ ده‌وروبه‌ری حه‌سه‌كه‌ له‌ گه‌مارۆی هێزه‌كانی گروپی توندڕۆی داعش رزگار بكه‌ن. دوایین راپۆرته‌كان له‌ سوریه‌ ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ ژماره‌ی مه‌سیحیانی ئاشووری رفێندراو له‌ لایه‌ن داعش له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌ زیاتر له‌ ٧٠ كه‌سه‌. رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ سوریه‌ رایانگه‌یاندووه‌، له‌ نێوان ٩٠ تا ٢٨٥ كه‌س له‌ مه‌سیحیان ئاشووری له‌م ناوچه‌یه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ست هێزه‌كانی داعش.