گروپێك له هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ، كاربه‌ده‌ستانی “ئه‌بوزه‌بی”یان به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه به چه‌وسانده‌وه‌ی كرێكارانی كۆچبه‌ر، پرۆژه‌ی ساخت و سازی موزه‌ی “لوور و گوگن هایم”یان بهڕهوپێش بردووه.
به پێی راپۆرتی رۆیتێرز، ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه بۆ دووهه‌مین جار و پاش ئه‌وه باسی لێكرا كه له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردووش‌دا سه‌باره‌ت به بارودۆخی كرێكارانی شاغڵ له‌م پرۆژه‌یه به‌رده‌وام نیگه‌رانی ده‌ربڕاوه و به‌ڕواڵه‌ت بارودۆخیان كه‌مێك باش بوو، به‌ڵام ئێستا سه‌رله‌نوێ بارۆدۆخیان وه‌كوو جارانی لێهاتۆته‌وه. به پێی ئه‌م راپۆرته، كومپانی سه‌رمایه گوزاری و تهوسێعهی گه‌ردشگه‌ری “تی. دی. ئه‌ی. سی” كه به‌رپرسی دروستكردنی ئه‌م دوو موزه‌ی له‌ئه‌ستۆیه، گوزه‌رنامه‌ی كرێكارانی موسادره كردووه و له په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایای ئه‌وان خۆده‌بوێرێت. هه‌روه‌ها كرێكارانی پیشه‌یی له‌م پرۆژه‌یه‌ی، له ماڵگهلێكی بێ ئێمكانات دا نیشته‌جێ كردووه كه به‌ڕێوه‌چوونی ژیانیان زۆر سه‌خت و ناله‌باره. به‌ڵام سه‌ره‌كیترین كێشه و گرفتی ئه‌م كرێكارانه ئه‌وه‌یه كه سه‌دان كه‌سیان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ست بوون به مانگرتووان، ته‌بعید كراون.