نوێنه‌ری گشتی “رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كاروباری ئینسانی” وێڕای ئاماژه به چڕتربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئینسانی له سوریه رایگه‌یاند، ٨٠ له‌سه‌دی ژێربه‌نای ئه‌م وڵاته وێران بوون.به پێی ئه‌م راپۆرته، ته‌نیا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا سه‌د هه‌زار كه‌س له سوریه ئاواره بوون. ناوبراو له‌م پێوه‌نده‌دا رایگه‌یاند بۆ یارمه‌تی به سوریه‌كان، ٨ میلیارد و ٤٠٠ میلیۆن دۆلار پێویسته و كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌بێ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م قه‌یرانه ئینسانیه له سوریه پابه‌ند بێت. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه به‌ڕێوبه‌ری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر وێڕای دانپێدانان به بێ توانایی كۆمه‌ڵگای جیهانی له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریه، رایگه‌یاندووه: خه‌ڵكی سوریه قوربانی خراپترین قه‌یرانی ئینسانی له درێژه‌ی مێژوودان، به شێوه‌یه‌ك كه له هه‌ر پێنج سوری چوار كه‌سیان له‌گه‌ڵ ئاسه‌واره‌كانی قه‌یرانی ئینسانی به‌ره‌وڕوون. منداڵان زۆرترین زیانیان له جه‌ریانی شه‌ڕ له‌م وڵاته به‌ركه‌وتووه.