دوابه‌دوای بانگه‌وازی “كانوونی سینفی موعهلێمانی ئێران” سه‌باره‌ت به مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری موعه‌لیمان له رۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیم و ئێحزار و هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر موعه‌لێمان په‌ره‌یسه‌ندووه.له‌م پێوه‌نده‌دا راگه‌یه‌ندراوه، حه‌راسه‌تی ئاموزش و په‌روه‌رشی رژیم له ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، ژماره‌یه‌ك له موعه‌لیمان و مودیرانی مهدهرهسهكانیان ئێحزار و هه‌ڕه‌شه‌یان لێیان كردووه كه هوشداریان پێداون كه له مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری موعه‌لێمان به‌شداری نه‌كه‌ن. هه‌وره‌ها ژماره‌یه‌ك له فه‌رهه‌نگیان و مودیرانی مه‌دره‌سه‌كان له باقی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران له ژێر گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كان دان. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا له سه‌روبه‌ندی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری موعه‌لێمان، ئێداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له شاری “بۆكان”یش ٦٠ كه‌س له موعه‌لێمان و فه‌رهه‌نگیانی ئه‌م شاره‌ی ئێحزار و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردوون.