به پێی راپۆرتی هێرانا، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ندین كه‌س له موعهلمانێك كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئێعترازی موعه‌لیمان به‌شداریان كردبوو، له شاره‌كانی تاران و كه‌ره‌ج ئێحزار و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه.
به پێی ئه‌م راپۆرته، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا و دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئێعترازی موعه‌لیمان له رێكه‌وتی ١٠ی مانگی ره‌شه‌ممه، چه‌ندین كه‌س له موعهلیمانێك كه له‌م كۆبوونه‌وه به‌شداریان كردبوو، بۆ ناوه‌نده قه‌زایی و ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم ئێحزار و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كرا. هه‌روه‌ها به‌ڵێنیان لێوه‌رگیرا كه چیتر له‌م كانونه چالاكی نه‌كه‌ن. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی ره‌شه‌ممه موعه‌لیمانی ناڕازی له شاره جیاجیاكانی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌ڵاواردن له سیستمی ئاموزش و په‌روه‌رشی رژیم، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕایهتیان وه‌ڕێخست.